شەش کورد لە چاوەڕوانی بڕینەوەی دەستەکانیاندان

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات کە شەش بەندکراوی کورد لە زیندانی شاری ورمێ لە چاوەڕوانی “پەڕاندنی دەستیاندان”.

بەپێی هۆشدارییەکەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی شەش زیندانی کورد لە چاوەڕوانی بڕینی دەستەکانیاندان بە ئامێری “گویتین” یاخود مەقسەلە”.

گویتین ئامێرێکە کە لە سەدەکانی ناوەڕاست تا سەدەی 19 بەکارهاتووە بۆ کوشتن و سەرپەڕاندنی ئەو کەسانەی کە حوکمی لە سێدارەدانیان هەیە و ئامێرەکە زیاتر ڕویەکی فەرەنسی هەیە و کۆتا کەس کە بە ئامێرەکە سەری پەراندراوە کەسێکی بە رەگەز تونسی بووە لە ساڵی 1977 دا.

بەپێی هۆشدارییەکەی لێبوردنی نێودەولەتی بێت شەش کەس کە تاوانی دزیان دراوەتە پاڵ پێدەچێت دەستیان ببپەڕێندرێت.

پێشتر ناوی چوار زیندانی دیکە بڵاوکرابوویەوە کە دەستیان بە هەمان ئامێر پەڕێندراوە بەناوەکانی، (هادی ڕۆستەمی، مەهدی شەریفی، مەهدی شاهیوەند، کیسرا کەرەمی).

لێبوردنی نێودەڵەتی داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە کە ئەو حوکمە جێبەجێ نەکەن و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و زیاتر گرنگی بە لایەنی پەروەردە و چاککردنەوەی زیندانییەکان بدرێت تا بتوانن بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، “جێبەجێکردنی ئەو حوکمە تەواو پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە و لەکاتی جێبەجێکردنیدا ئێران دەچێتە ناو ئەو وڵاتانەوە کە ڕاستەوخۆ مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن.

ئەو شەش کەسەی لە زیندانی شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەری بڕینەوەی دەستیان هەیە پێشتر بە تاوانی دزی دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

هۆکاری رانەگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرادەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێم ئامادەیە…
Total
0
Share