پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی تیرۆر و ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، داواکراوبووە بە ماددەکانی تیرۆر و ماددەی هۆشبەر، ئەو تۆمەتبارە پێشتر ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و پێنج کەسی لێ بریندارکردوون.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ” هێزەکانمان لە هەولێر توانییان تۆمەتبارێکی زۆر مەترسیدار لەناو شاری هەولێر دەستگیربکەن کە چەندین کەرەستە و تەقەمەنیی پێبووە”.

وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، “ئەو تۆمەتبارە تەمەنی 31 ساڵە و بە دوو مادەی 3ی تیرۆر و 30ی هۆشبەر داواکراوبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر سێ دەمانچە، دوو نارنجۆک، ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی جامایکا و حەبی ترامادۆڵ.

بەپێی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ئەو تۆمەتبارە پێشتر چەند جارێک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و لەو ڕووبەڕووبوونەوانەشدا پێنج ئەندامی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

بابەتی دواتر

عێراق.. لەماوەی دوو ساڵدا 232 تیرۆرست کوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە گەرمیان پشوو راگەیەندرا

بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، سبەینێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پشوو دەبێت، پشووەکە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە. ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share