عێراق.. لەماوەی دوو ساڵدا 232 تیرۆرست کوژراون

كۆپتەرێكی هێزەكانی عێراق

سەرۆکی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا 647 تیرۆرست عێراق دەستگیرکراون و 232 ی دیکەشیان کوژراون.

فەریق ڕوکن، عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چوارەمین دیداری ڕافیدەین ڕایگەیاند، “لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا  بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان 710 هێرشی ئاسمانیمان بۆ سەر پێگەی تیرۆرستان ئەنجامداوە و 500 ئامانجیش پێکراون، 647 تیرۆرست دەستگیرکراون و 232 ی دیکەش کوژراون”.

وتیشی،” لەهەرێمی کوردستان 70 تیرۆرستمان دەستگیرکردووە کە ناسنامەی ساختەیان هەڵگرتووە، لەماوەی ڕابردوودا هەماهەنگیمان لەڕووی ئەمنییەوە لەگەڵ هەرێم خراپبوو بەڵام لەئێستادا لە ئەوپەڕی باشیدایە”.

ئاشکراشیکرد،” دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق، لەماوەی ڕابردوودا لە پلەی 17 هەمینی جیهاندا بوو، بەڵام لەئێستادا هاتووەتە پلەی دووەم، ڕێگە نادەین  هیچ بەرپرسێکی سیاسی دەستوەردان لە کاروبارەکانمان بکات، ئێمە ستراتیژیەتی پێنج ساڵیمان هەیە کەلەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر رێککەوتنی هەرێم و بەغداد جێبەجێبکرێت رەنگە ساڵی داهاتووش کاری پێبکرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەم رێککەوتنەیی ئێستای هەرێم و بەغداد وەک خۆی جێبەجێبکرێت، رەنگە ساڵی…
زیاتر ببینە

تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران

رۆژنامەی سەباح-ی تورکیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی دوێنێ کونسوڵخانەی عێراقیان لە ئیستانبوڵ کردەئامانج. رۆژنامەکە لە…
Total
0
Share