زریانی ئەیان ئەمریکا ڕەقدەکاتەوە.. ترس لە لافاوی کارەساتباری هەیە

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە زریانی مەترسیداری “ئەیان” گەیشتە وشکانی لە ڕۆژئاوای فلۆریدای ئەمریکا، زریانەکە بای بەهێز بە خێرایی 240 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بارانێکی بەخوڕی لەگەڵدابوو، کە بووە هۆی پچڕانی کارەبای ملیۆنێک ماڵ لە باشووری ئەمریکا.

ناوەندی ئەمریکی بۆ زریانەکان ڕایگەیاندووە، “ئەیان” لە کەنارەکانی کایۆ کۆستا لە باشووری ڕۆژئاوای فلۆریدا هاتووەتە ناو خاکی ئەمریکا.

سەنتەرەکە کە بنکەکەی لە مەیامییە هۆشداریدا لەوەی کە ئەیان “زریانێکی زۆر مەترسیدارە” و دەکرێت ببێتەهۆی لافاوێکی کارەساتبار.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، زریانەکە کارەبای زیاتر لە ملیۆنێک ماڵی لە ویلایەتی فلۆریدا پچڕاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ئەو خانووانە نزیکە لەو ناوچەیەی کە زریانەکە گرتوویەتیەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەندێک لە پارێزگاکانی کەنار دەریاکان کارەبای زۆربەی ماڵەکان پچڕاوە.

ناوچەکانی کەنار دەریای فلۆریدا زۆرترین مەترسیی لەسەرە کە زریانەکە بگاتە وشکانی لە ئەمریکا، چەندین کیلۆمەتر کەناری شۆستەیی هەیە و دەیان هۆتێل لەو ناوچانە هەن.

ڕۆن دیسانتیس پارێزگاری ناوچەکە هۆشداریداوە لەوەی، چۆڵکردن و ڕۆیشن لە شوێنە مەترسیدارەکان لەداهاتوودا قورستر دەبێت، چونکە بەمزووانە بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با و زریانەکە دەسەڵاتداران ناچار دەبن پردەکان و ڕێگاوبانەکان دابخەن.

60 خوێندنگەی ناوچە مەترسیدارەکانی فلۆریدا بەهۆی زریانەکەوە دەوامیان ڕاگرتووە، هەروەها زیاتر لە 175 ناوەندی لەخۆگرتن بۆ ئەوانەی ناوچەکانیان چۆڵدەکەن لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا کراوەتەوە.

هێڵە ئاسمانییەکان بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سانت پترسبۆرگ-کلیرواتەر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تامپا، بەهۆی زریانەکەوە زیاتر لە دوو هەزار گەشتیان هەڵوەشاندەوە.

کۆمپانیای واڵت دیزنی ڕایگەیاند، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پارکە ئاوییەکانی لە ویلایەتی فلۆریدا دادەخات.

زریانەکە پیشەسازی وزەی کەناری کەنداوی پەکخستووە، چونکە کارمەندانی 14 پلاتفۆرمی بەرهەمهێنان شوێنەکانیان چۆڵکردووە، بەمەش نزیکەی 11%ی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەکەدا وەستا.

بابەتی پێشتر

دوو فڕۆكە لە بەریتانیا پێكیاندادا

بابەتی دواتر

پیكاسۆی بچوك تابلۆكانی بە سەدان هەزار دۆلار دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share