ڤیدیۆ.. دانەنانی کورسییەک ڕەخنەی توند ڕوبەڕوی تورکیا دەکاتەوە

لە کاتی سەردانی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا کاتێک سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە تەنها دوو کورسی دانرابوون بۆ دانیشتن، ئەوەش وایکرد کە ڕەخنەی توند ئاڕاستەی تورکیا بکرێت چونکە بەهۆی “هەڵەیەکی ئەنقەستەوە بەرپرسێکی ئەوروپی توشی شەرمەزاری کردووە”.

کاتێک ئورسولا ڤێندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و چارلس میشێل، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە، هەڵەیەکی پرۆتۆکۆڵی ڕویدا و بەهۆیەوە ئورسولا ناچار بوو لەسەر قەنەفەیەک لە دوورەوە دابنیشێت.

لەبارەی ئەو ڕوداوەوە مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، “ئەوەی ڕوبەڕووی تورکیا دەکرێتەوە تۆمەتێکی بێ ویژدانانەیە و ئەوەی ڕویدا تەنها هەڵەیەکی پرۆتۆکۆڵی سادە بووە”.

چاوش ئۆغڵو ڕایگەیاند، “تورکیا بە خواستی یەکێتی ئەوروپا هەڵسوکەوتی کردووە و دورخستنەوەی ئورسولا ڤێندێرلاین کە تورکیا کردبێتی ناڕاستە”.

سەردانی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 6 ی نیسان بوو، یەکێتی ئەوروپا دەیویست بە سەردانەکە دۆخی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا تاوتوێ بکات، بەڵام ئەم ڕوداوە نیشانیدا کە پەیوەندی ئەو دوو لایەنە لە ئاستێکی گونجاودا نییە.

بابەتی پێشتر

10 ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک زانیاری لەبارەی سەرکردەیەکی داعشەوە ئاشکرا بکات

بابەتی دواتر

دەڵێت هاوڕەگەزخوازی لە ئیسلامدا حەڵاڵە و زانایانی ئیسلامیش وەڵامی دەدەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share