دوو فڕۆكە لە بەریتانیا پێكیاندادا

دوو فڕۆكەی نەفەرهەڵگر لە فڕۆكەخانەی هیسرۆ لە لەندەن پێكیاندادا بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەخانەكە ڕایگەیاندووە.

میدیاكانی بەریتانیا ڕووداوەكەیان بە “بەریەككەوتنێكی سوك”ی نێوان دوو فڕۆكە ناوبرد كە یەكێكیان سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئایسلەندەییە (ئاسیلەند ئەیر)، ئەوی تریشیان سەر بە هێڵی ئاسمانیی كۆریای باشوور (كۆریان ئەیر).

وتەبێژ بەناوی فڕۆكەخانەكە وتی، هیچ ڕووداوێكی گیانی تۆمارنەكراوە، بەڵام خزمەتگوزاریی بەپەلە لە شوێنی ڕووداوەكە بوون بۆ زامنكردنی سەلامەتیی گیانی سەرنشینان و تیمی فڕۆكەكان.

ئەگەرچی ڕووداوەكە گرفتی هاتوچۆی لە فڕۆكەخانەكەدا دروستنەكرد، بەڵام فڕۆكەخانە داوای لە گەشتیاران كرد پێشوەخت بەدواداچوون بۆ خشتەی گەشتەكانیان بكەن.

بابەتی پێشتر

عەبدولرەحمان موهەندیس: بزوتنەوەی جەماوەری دەبێت لە كاتی پێویستدا هەڵوێستی هەبێت

بابەتی دواتر

زریانی ئەیان ئەمریکا ڕەقدەکاتەوە.. ترس لە لافاوی کارەساتباری هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share