پیكاسۆی بچوك تابلۆكانی بە سەدان هەزار دۆلار دەفرۆشێت

لە دیاردەیەكی هونەریی دەگمەندا، ئەندریە ڤالێنسیا، ئەو منداڵەی تەمەنی لە 10 ساڵ تێپەڕنابێت و خوێندكاری پێنجی بنەڕەتییە، توانی تابلۆ هونەرییەكانی بە سەدان هەزار دۆلار بفرۆشێت، بەهۆیەوە هەوادارانی بە “پیكاسۆی بچوك” ناویدەبەن.

بەپێی ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)، ڤالێنسیا ژیانی هونەری لە تەمەنی چوار ساڵییەوە دەستپێكرد، كاتێك باوانی هەستیانپێكرد چەند كاتژمێرێك لە ژووی نانخواردنی ماڵەكەیاندا دەمێنێتەوە، تەقلیدی تابلۆی هونەرمەندێكی گرافیتی دەكاتەوە.

دایكی دەڵێت، “كوڕەكەم هونەرمەندە، بەڵام بەر لەوە منداڵە، ئەو منداڵە و لە كەسە بەناوبانگەكان نییە. سەرەڕای ئەوەی بووەتە هونەرمەند. ئەو خوێندكاری پێنجی بنەڕەتییە و ئەركی خوێندنی ماڵەوەی هەیە”.

وتیشی، ئەو داهاتەی كوڕەكەی بەدەستیدەهێنێت، هەلێكە بۆ ئەوەی فێربێت چۆن ببەخشێت، دوای ئەوەی بەشێك لە داهاتی فرۆشی كارەكانی، نزیكەی 300 هەزار دۆلار، بەخشییە كۆمەڵەیەكی خێرخوازیی تایبەت بە نەخۆشانی ئایدز و كۆمەڵەیەكی خێرخوازیی منداڵان.

بەپێی ڕۆژنامەكە، لە ساڵی ڕابردوودا ڤالێنسیا لە كەسێكی تاڕادەیەك نەناسراوەوە بووە دیاردەیەكی هونەری، كاتێك پێشانگایەكی لە شاری میامیی ئەمریكی كردەوە، تابلۆكانی سەرنجی كۆكەرەوەی كارە هونەرییە باڵاكانی بەلای خۆیدا ڕاكێشا.

ڕۆژنامەكە ڕوونیكردەوە، لە حوزەیرانی ڕابردوو ڤالێنسیا پێشانگایەكی تایبەت بە كارەكانی كردەوە و تیایدا 35 تابلۆی خستەڕوو، سەرجەمیان فرۆشران بە نرخی نێوان 50 هەزار و 125 هەزار دۆلار.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، یەكێك لە تابلۆكانی بە 159 هەزار دۆلار فرۆشتووە لە خانەی زیادكردنی (فلیپ دی بوری) لە هۆنگ كۆنگ، لەكاتێكدا تابلۆكانی دیكەی بە 230 هەزار دۆلار لە ناوەندێكی خێرخوازی لە ئیتاڵیا فرۆشتووە.

لای خۆیەوە ڤالێنسیا وتی، خۆشحاڵە بەوەی دەتوانێت بە هونەرەکەی خەڵک دڵخۆش بکات و دەتوانن لە ماڵەکانیاندا هەڵیواسن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگشتی جیهانی هونەر بەهرەمەندی گەنجی تیا هەڵدەكەوێت، بەڵام ئەستەمە تائێستا هونەرمەندێک هەبووبێت دەستكەوتێكی وای چنیبێتەوە هێشتا لە سەرەتای ژیانی پیشەیی خۆیدا بێت وەك ڤالێنسیا.

بابەتی پێشتر

زریانی ئەیان ئەمریکا ڕەقدەکاتەوە.. ترس لە لافاوی کارەساتباری هەیە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفسوون-ی دەمیرتاش بڵاوكرایەوە

“ئەفسوون”، ڕۆمانە نوێیەكەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەمڕۆ بەزمانی توركی خرایە بازاڕەوە. ڕۆمانەكە لەدوای (سەحەر، دەوران و لەیلان)، چوارەم كتێبی…
زیاتر ببینە

میلانیا سەرقاڵی چییە؟

وا دەردەكەوێت خێزانەكەی ترەمپ گەڕابنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان و دوور لە سیاسەت، لە نوێترین پێشهاتیشدا میلانیای هاوسەری…
Total
0
Share