نەوار عاسم هاوژینی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، دوای بڕیاری هاوسەرەكەی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكەی نووسیویەتی، “مەزنییە لە ترۆپكی سەركەوتنتدا بڕیاری جێهێشتنی لوتكە بدەیت، ئەمە جیاوازیی نێوان پیاوی ئاسایی و پیاوی نموونەییە”.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی بڵاوكردەوە كە تایبەتە بە دوو پرس، یەكێكیان دەنگدانە لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
دوای ئەو هەواڵە، نەوار عاسم كە هاوژینی دووەمی محەمەد حەلبووسی-یە، پەیامەكەی لە تویتەر بڵاوكردەوە و حەلبووسیی بە “پیاوی ڕیزپەڕ و نموونەیی” ناوزەدكردووە.