بۆ خۆدزینەوە لە قەرزەکانی خۆیکرد بە مردوو

ژنێکی ئیندۆنیزی بەمەبەستی خۆدزینەوە لەو قەرزانەی لەسەری کەڵەکەبووبوو، خۆی کرد بە مردوو و کچەکەی وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

چیرۆکی ئەو ژنە ئیندۆنیزییە لەوەوە دەستیپێکرد، بە مەبەستی کڕینی چەند بلیتێکی یانسیب، بڕێک پارەی لە ژنێک قەرزکردبوو و ماوەیەک لەنێوانیان دیاریکرابوو بۆ دانەوەی قەرزەکەی.

ئەو ژنە ئیندۆنیزییە لەو کاتەی بڕیاربوو پارەکەی بداتەوە، هیچ بڕە پارەیەکی لەبەردەستدا نەبوو، هەربۆیە جلی مردووی لەبەرکرد و داوای لە کچەکەی کرد وێنەیەکی بگرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویبکاتەوە کە مردووە.

کچی ژنە قەرزدارەکە لەگەڵ وێنەکەی دایکی وێنەیەکی دیکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، بۆ ئەوەی وای نیشان بدات، وێنەی دایکییەتی بە مردوویی لە نەخۆشخانە و بەڵام ئەو وێنەیە لە فیلمێکەوە وەرگیرابوو.

بەهۆی ئەو وێنەیەوە هەر زوو درۆی ژنە ئیندۆنیزییەکە ئاشکرابوو و بەڵام تا ئێستا لە دوای ئاشکرابوونی فێڵەکەی نەتوانراوە هیچ زانیارییەکی لەبارەوە بزاندرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
Total
0
Share