وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی ڕاگەیەندرا

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە لە ڕێکەوتی 10  ی تشرینی یەکەم بەغدا بڕی 15 ملیۆن لیتر نەوت ڕەوانەی سلێمانی بکات بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.

بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” لەسەر پرسی نەوتی سپی و بەنزین، لە 11 ی نیسان، نووسراومان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە، لە 12 ی ئایار، ڕەزامەندی درا لەسەر زیادکردنی بەشە بەنزین، لەم دواییانەدا و لە کۆتایی مانگی ئاب، لەگەڵ وەزیری نەوت دانیشتین، لە سەرەتای مانگی ئەیلول بە نوسراو بەڵێنی ئەوەمان لێوەرگرت پێش دەستپێکردنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشبکرێت”.

وتیشی، “هەفتەی ڕابردوو، پەیوەندیمان پێوەکردنەوە و بەڵێنی ئەوەیان پێداین لە 10 ی تشرینی یەکەم، نەوتی سپی بگاتە پارێزگای سلێمانی، بەنزینی نۆرماڵیش ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو دەگات”.

ئاشکراشیکرد، “هەرچەندە دڵنیانین بڕی ئەو نەوتەی کە دەدرێت چەندە، بەڵام لە 15 ملیۆن لیتر کەمتر نییە، ئێمە دەزانین ئەم بڕە کەمە، بەڵام ئەمە کردنەوەی دەرگای هەماهەنگییە لەنێوانماندا، بۆ ئەوەی لە جارەکانی داهاتوودا بڕی زیاترمان بۆ بنێرن”.

 

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: تائێستا یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار ڕێككنەكەوتوون

بابەتی دواتر

نەوار بۆ حەلبووسی: "ئەمە جیاوازیی نێوان پیاوی ئاسایی و پیاوی نموونەییە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی تووشبوونی كوڕی سه‌رۆكى دادگا بە ڕووداوى هاتوچۆ دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ی بادینان دواخرا

دانیشتنى دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ى بادینان دواخرا بەهۆی ئەوەی كوڕی سەرۆكی دادگای دووی هەولێر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە. بڕیاربوو…
Total
0
Share