چا، قاوە و جگەرە.. باشترین رێگا بۆ رۆژووەوان تاوەکو لە نەبوونیان بێزارنەبن

زۆر کەس لە مانگی ڕەمەزاندا تووشی نائارامی دەبێت بۆ ئەو رۆژووەوانانەی کە راهاتوون بەردەوام رۆژانە چا و قاوە بخۆنەوە یان جگەرە بکێشن.

چەند ئامۆژگارییەک هەیە کە ئەم کەسانە دەتوانن پەنایان بۆ ببەن بۆ کەمکردنەوەی ئەو نیشانانەی کە کەسێک پێشتر بەردەوام چا و قاوەی خواردووەتەوە و جگەرەی کێشاوە.

پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن، هاندەرەکانی وەک چا، قاوە و جگەرەکێشان لەلایەن جەستەوە وەک ئالوودەبوونێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆیە لەگەڵیان رادێیت و جەستە داوای دەکات کاتێک رێژەیان لە خوێندا کەمدەبێتەوە.

سەبارەت بەو رۆژوووانانەی کە راهاتوون بە زۆر خواردنەوەی ئەو ماددە هاندەرانە، تووشی نیشانەکانی وەک سەرئێشە و تووڕەبوون و ماندوێتی دەکەن، باشتروایە پێش مانگی رەمەزان ئەم هاندەرانە کەمبکرێتەوە، بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لەگەڵ کەمییان رابێیت.

پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن جگەرەکێشان خراپترینی ئەم هاندەرانەن و روونیدەکەنەوە:

لە کاتی بەڕۆژووبووندا گەدە بەتاڵ دەبێتەوە، چەسپاوی خوێن بەرز دەبێتەوە، جوڵەی خوێن خاو دەبێتەوە بەهۆی کەمی شلەمەنیەوە، ئەگەری مەینیش زیاتر دەبێت.

کاتێک رۆژووەکە بەهۆی جگەرەکێشانەوە دەشکێت، پێکهاتە شێرپەنجەییەکانی ناو جگەرەکە تێکەڵ بە خوێن دەبن و بەشێکیان دەگوازرێنەوە بۆ لوولەی هەناسە و گەدە، و دەبنە هۆی ڕێگری لە هەرسکردن و دەردانی شەربەتی ڕیخۆڵە، سەرکوتکردنی ئارەزووی خواردن، هەرس نەکردنی توندوتیژ، قەبزی ، گازەکان، و دڵەکزێ.

هەروەها خواردنەوەی چا لەگەڵ جگەرەکێشان دوای بەربانگ فشار لەسەر خوێنبەرەکان زیاد دەکات و چەسپاوی خوێن زیاد دەکات و رێژەی ئۆکسجین کەمدەکاتەوە کە کەسەکە وەریدەگرێت.

سەبارەت بە هاندەرەکانی دیکەی وەک چا و قاوە، پسپۆڕانی خۆراک گرنگی ئەم هەنگاوانەی خوارەوەیان خستووەتەڕوو:

یەکەم: بەگشتی چا و قاوە و ماددە هاندەرەکان نابێت زیادەڕەویان تێدابکرێت، بە تێکڕا چوار کوپی بچووک چا یان قاوە لە رۆژێکدا زیانی نییە.

ئەو کەسەی بەڕۆژوو دەبێت بەهۆی کەمی چا یان قاوە تووشی سەرئێشە و خراپی باری دەروونی دەبێت، بۆیە باشترە ئەم ماددە هاندەرانە لە درەنگانی ژەمی پارشێودا بخورێت، بۆ ئەوەی هەست بە پێویستی کەمبکاتەوە لە ڕۆژدا.

دووەم: پێویستە زیاتر ئاو بخۆیتەوە و زیاتر پشت بە چای سەوز ببەستیت و گوێز بخۆیت.

سێیەم: خواردنەوەی شیر پێش خواردنەوەی چا، قاوە یان جگەرە یارمەتیدەرە بۆ دوورکەوتنەوە لەم هاندەرانە چونکە تامیان دەگۆڕێت.

چوارەم: وەرزشی بەردەوام زۆر پێویستە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هاندەرەکان.

کافایین میزهێنەرە، هەروەها خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەو ماددەیە لە نێوان بەربانگ و پارشێودا و دەبێتە هۆی تینوێتی لە ڕۆژدا.

پێنجەم: زیادەڕۆیی لە هاندەری کافاین لە نێوان بەربانگ و پارشێودا وا دەکات جەستە رابێت و ئارەزووی کەسەکە زیاد دەکات بۆ خواردنی بە رێژەیەکی زیاتر.

کاریگەریی هاندەرەکان لەسەر خەو بەپێی کەسەکە و خووەکانی و بڕی کافاین لە یەک کوپدا و ئەو بڕەی کە بە گشتی لە ڕۆژێکدا دەخورێتەوە جیاوازە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە یەك تۆن خورما و نیو تۆن زەنجەبیل و 300 كیلۆگرام شلكی خراپبوو دەستیان بەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

بلومبێرگ: هەناردە و فرۆشتنی نەوتی هەرێم راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share