مێرسیدس ئۆتۆمبێلێكی دروستكرد بە یەك جار بارگاویكردنەوە 500 كیلۆمەتر دەبڕێت

كۆمپانیای مێرسیدس بێنز، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری كارەبایی دروستكرد كە بە یەك جار بارگاویكردنەوە دەتوانێت 500 كیلۆمەتر ببڕێت و بزوێنەر و ئەكسلەكانیشی كارەبایین.

بارهەڵگرەكە بەشی “دایملەر” كە سەر بە كۆمپانیا ئەڵمانییەكەیە دروستیكردووە و بووەتە یەكەمین ئۆتۆمبێل كە توانای ڕۆیشتنی بەو ماوە زۆرە بە یەك جار بارگاویكردنەوە هەبێت.

دایملەر دەڵێت، بارهەڵگرەكە لە جۆری “ئی ئەكترۆس لۆنگ هۆڵ”ـە و سێ باتریی هەیە بە قەبارەی 600 كیلۆوات بۆ هەر باترییەك، لەگەڵ دوو بزوێنەری كارەبایی و ئەكسلەكانیشی بە هەمانشێوە كارەبایین.

باترییەكانی بارهەڵگری “ئی ئەكترۆس لۆنگ هۆڵ” لە فۆسفاتی لیسیۆم و ئاسن دروستكراون و لە ماوەی 30 خوولەكدا تا نیوە بارگاویدەكرێنەوە، وزەیان بەرزە و بەرگەی 10 ساڵ بەكارهێنان یاخود 1.2 ملیۆن كیلۆمەتر ڕۆیشتن دەگرن وەك كۆمپانیاكە دەڵێت.

بەپێی وتەی دیزاینەران، تایبەتمەندییەكی تری بارهەڵگرە كارەباییەكەی مێرسیدس، ئەوەیە كە هاوشێوەی بارهەڵگری ئەكترۆسی گازوایل تۆكمەیە و هەموو تواناكانی ئەو جۆرەی مێرسیدسی هەیە.

بابەتی پێشتر

براكەی ماریا سامی 15 ساڵ زیندانیدەكرێت و مامی ئازادكرا

بابەتی دواتر

لە گەڕەکی زانیاریی هەولێر کەسێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share