لەیەکێک لەکەناراوانەکانی باشووری ئەفریقا، ماسییەکی قرش پەلاماری ژنێک دەدات و دەیڕفێنێت و دوای ماوەیەکیش تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.
بەپێی پێگەی دەیلی مەیڵ، ژنێکی تەمەن 39 ساڵ، لەکاتی مەلەکردن لە کەناراوەکانی باشووری ئەفریقا لەگەڵ ژمارەیەک مەلەوان و گەشتیاری دیکەدا، ماسییەکی قرشی گەورەی سپی پەلاماری داوە و دووریخستووەتەوە.
دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک، تەرمی ژنەکە لە دووری 50 پێ لەو شوێنەی قرشەکە پەلاماریداوە لەلایەن تیمەکانی پەیمانگەی نیشتیمانی فریاکەوتنی دەریاییەوە دۆزراوەتەوە.
هاوکات لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی کەناراوەکان و خۆبەخشانی ناوچەکەوە کەناراوەکانی بلیتینبرگ، بەڕووی گەشتیاراندا داخرا.
ماسی قرشی سپی. درێژییەکەی 20 پێ دەبێت، کێشی دوو تۆنە و ژمارەی ددانە تیژەکانی دەگاتە300 ددان.
لەماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا لە کەناراوەکانی باشووری ئەفریقا 37 کەس بەهۆی پەلاماردانی ئەم جۆرە قرشەوە گیانیان لەدەستداوە.