بەرپرسی نووسینگەی مالكی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ ئێستا ئاشكرادەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی نوری مالكی، ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات و دەڵێت، “لەبارەی بودجە و دۆسیەی نەوت و غازەوە ڕێككەوتوون”.

هیشام ڕكابی بەرپرسی نووسینگەی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و یەكێك لە سەركردە دیارەكانی چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، جگە لە ڕەوتی سەدر، لایەنەكانی دیكە ڕێككەوتوون سبەینێ سێشەممە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران سازبدرێت.

ڕكابی لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكرد، لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەتەوە و ڕێككەوتوون لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك بە ناوی “هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی وڵات”.

وتیشی، چەندین دۆسیە و پرسی دیكە تاوتوێكراون لەوانە بودجە و دۆسیەی نەوت و غاز كە لایەنەكان ڕێككەوتوون بەپێی یاسا و دەستوور ئەو گرفت و دۆسیانە چارەسەربكرێن.

بەرپرسی نووسینگەی نوری مالكی لە لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا جەختیكردەوە، محەمەد شیاع سودانی تا ئێستا تاكە كاندیدی چێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینی ناوبراو بە كاندیدی دیكە نەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ناوەڕۆکەکەی ئاشکراکرا. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، “محەمەد شیاع…
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان نادەستوورین

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لەسەر بنەمای بەشداریکردن لە بەرهەمهێناندایە، کە ئەمەش…
Total
0
Share