جیهان.. زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس بە كۆرۆنا مردوون

ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان، بەگوێرەی دوایین ئاماریش ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە مردوون لە جیهاندا یەك ملیۆن و 500 هەزاری تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی پێگەی “worldometers” كە تاكە سەرچاوەی فەرمییە بۆ ڕاگەیاندنی ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی كانونی یەكەم، تا بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە، 64 ملیۆن و 933 هەزار و 345 كەس.

كۆی گشتیی ئەو كەسانەشی كە بە هەمان هۆكار مردوون گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 501 هەزار و 302 كەس لە جیهاندا.

كۆی گشتیی ئەو كەسانەی توشبوون و چاكبوونەتەوە لە جیهاندا 45 ملیۆن و 28 هەزار و 806 كەسن.

بەگوێرەی هەمان پێگە، ئەمریكا لە ڕیزبەندی یەكەمی وڵاتانە لەڕووی توشبوون بە كۆرۆنا كە ژمارەی توشبوون تیایدا گەیشتووەتە 14 ملیۆن و 314 هەزار و 265 كەس، هەروەها لەو وڵاتە تا ئێستا 279 هەزار و 867 كەس بەهۆی كۆرۆناوە مردوون.

سەبارەت بە دواین ئاماری عێراقیش كە ڕیزبەندی 21ی وڵاتانی گرتووە ئەوە خراوەتەڕوو، 556 هەزار و 728 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 12 هەزار و 340 كەسیش بە كۆرۆنا مردوون.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و باری كەسێتی پێویستیان بە هەمواركردنەوەیە

بابەتی دواتر

ئەمریکا پاداشتێکی پێنج ملیۆن دۆلاری ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: زیادەڕەوی لە خواردنەوەی کافایین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتردەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی کافایین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاتردەکات. لە کۆنگرەی کۆلێژی…
Total
0
Share