توێژینەوەیەک: زیادەڕەوی لە خواردنەوەی کافایین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتردەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی کافایین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاتردەکات.

لە کۆنگرەی کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ توێژینەوەکە خرایەڕوو و تێیدا هاتووە، زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی کافایین فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە و لێدانەکانی دڵ زیاتردەکات.

توێژەران دەڵێن، خوادنەوەی زیاتر لە 400 ملم زیاتر لە کافایین کە یەکسانە بە خواردنەوەی چوار کوپ قاوە یان 10 قوتووی سۆدا یان خواردنەوەی وزەبەخش لێدانەکانی دڵ و فشاری دڵ بەرزدەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر کەسەکە خۆی تەندروستیش بێت.

خواردنەوەی کافایین زیاددەردانی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ و بەو هۆیەوە ژمارەی لێدانەکانی دڵ زیاتردەکات و فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەشە نوێیەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەرێمدا هاوشێوەی نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، لەڕووی پێشکەوتووییەوە…
Total
0
Share