ڤاتیكان.. دوو قەشە لەسەر دەستدرێژیی سێكسی دادگایی دەكرێن

ڤاتیكان

دوو قەشە، پەیوەست بە دۆسێیەكی دەستدرێژی سێكسی، لە ڤاتیكان دادگایی دەكرێن.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز-ی ئەمریكی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و تیایدا باس لە ڕووداوەكە كراوە. دوو قەشەكە، یەكێكیان گابریێل مارتینیلی تەمەن 28 ساڵە، تۆمەتبارە بە دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر مێردمنداڵێكی خزمەتكاری شوێنە ئایینییەكانی ڤاتیكان.
بە گوێرەی زانیارییەكان، قەشەكەی تر ناوی ئینریكی ڕادیس، تەمەن 72 ساڵە، ئەمیان بە تۆمەتی كپكردنی تاوانەكانی دەستدرێژییكردن و شاردنەوەیان، دادگایی دەكرێت، بەوپێیەی لەكاتی ڕوداوەكاندا، بەڕێوەبەری ئەو ناوەندە ئایینییە بووە كە تیایدا دەستدرێژی كراوەتە سەر مێردمنداڵەكە.
ئەوەی خراوەتەڕوو، دووبارەكردنەوەی دەستدرێژیكردنەكانە لەلایەن قەشەكەوە، چونكە دەوترێت لە نێوان ساڵانی 2007 تا 2012 چەندین جار دەستدرێژیی سێكسی كردووەتە سەر قوربانییەكە.
ئەو دوو قەشەیە بۆ یەكەمجارە بانگ دەكرێن بۆ دادگا و لە دانیشتنەكەدا تۆمەتەكانیان ڕەتنەكردووەتەوە و هیچیان لەبارەی كەیسەكەوە نەوتووە، بەڵام لە ساڵی 2017ـەوە داوای دادگاییكردنیان دەكرێت، چونكە لەوكاتەوە، كەمیڵ گرزمبۆڤسكی، كە هاوژووری قوربانییەكە بووە، گەواهی دابوو لەسەر ڕوداوەكان و ڕایگەیاندبوو كە بە چاوی خۆی گێچەڵپێكردن بە هاوڕێكەی بینیوە، هەربۆیە لە ناوەندە ئایینییەكە دەركراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا: سیستمێکی نا ناوەندی دابمەزرێندرێت

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا داوای داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراسیی نوێیان کرد و رایانگەیاند دەبێت سیستمێکی نا ناوەندیش دابمەزرێندرێت.…
زیاتر ببینە

دوای كۆنترۆڵكردنی لەلایەن تاڵیبانەوە یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نیشته‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ریی، به‌ تیمێكی ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ چالاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گەیشتە فڕۆخەكانەكە. بەپێی هەواڵی…
Total
0
Share