قەدیرۆڤ: ئێمە شەڕ لەگەڵ ناتۆ دەکەین

ڕەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆکی چیچان جەختیکردووەتەوە، ڕوسیا لە ئۆکرانیادا دژ بە ناتۆ دەجەنگێت.

قەدیرۆڤ لە پێگەی “ئاسۆ نوێیەکان”ـەوە ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ جەنگی ئۆکرانیا ناکەین، جەنگی نەتەوەییەکان ناکەین، ئێمە جەنگی ناتۆ دەکەین” و بۆی زیادکردووە، “ڕوسیا نابەزێندرێت”.

لە 24ـی شوباتدا ڕوسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژ بە ئۆکرانیا دەستپێکرد و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، “بۆ پاراستنی ئەوانەیە کە تووشی چەوساندنەوە و لەناوبردنی بەکۆمەڵ بوون لەلایەن ڕژێمی کیێڤەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق: هەرێم قەرزاری كۆمپانیاكانی بەبازاڕكردنی نەوتە

وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكردووە، حكومەتی هەرێم قەرزاری ئەو كۆمپانیا نەوتانەیە كە كاری بەبازاڕكردنی نەوتی هەرێمیان كردووە. لەمیانی چاوپێكەوتنێكی…
Total
0
Share