بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون لە دووی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەكرێت و داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمیش گەڕاوەتەوە بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەران ئامادەیە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆران بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشتر دەبێت.
پێشتر بڕیاردرابوو هەموو 25ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بكرێت و لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشبكرێت.