لە بەرژەوەندیی هێزەكانی ناوخۆ بڕیاردەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە لە ماوەی ئەم مانگەدا لە حكومەتەوە پڕۆژەیاسای تایبەت بە خانەنشینكردنی هێزەكانی ناوخۆ ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت و پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكەش لەبەرژەوەندیی هێزە ئەمنییەكاندایە.

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سەرەتای ئەم خولەی پەرلەماندا كارمان بۆ ئەوەكرد پڕۆژەیاسایەك ئامادەبكەین تایبەت بە خانەنشینكردنی هێزەكانی ناوخۆ، بەڵام حكومەتی هەرێم پێشنیازیكرد خۆیان پڕۆژەیاساكە ئامادەبكەن و لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێك بەدواداچوونمان بۆ پڕۆژەكە كردووە و پێمان ڕاگەیەندراوە بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا پڕۆژەیاساكە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت و لە لیژنەكە تاوتوێبكرێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەنددەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، “هەر كاتێك پڕۆژەیاساكە ڕەوانەی پەرلەمان كرا ئەو كات كەمترین مووچەی خانەنشینان بڕیاری لەسەر دەدرێت و جگەلەوەش ئەو پڕۆژەیاسایانەی ڕەهەندی داراییان هەیە دەبێت هەماهەنگی لە نێوان حكومەت و پەرلەماندا هەبێت، بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین لە بەرژەوەندیی هێزەكانی ناوخۆ پڕۆژەكە پەسەندبكەین”.

بابەتی پێشتر

خوولی ئەفسەران و دامەزراندن دەستپێدەكەنەوە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی وتووێژ و دانیشتنی لەگەڵ فراكسیۆنەكان هەڵپەسارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share