لە هەولێر 100 مسقاڵ ئاڵتونی دزی و لە سلێمانی دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە لە شاری هەولێر 100 مسقاڵ ئاڵتونی دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، ” دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت كە لە لەگەڕەكەكانی كوردسات، بەختیاری، ئیبراهیم، شاری هەولێر دزی لەماڵان كردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، أ ، ح لەدایكبووی 1999 – دانیشتووی شاری كەركوك ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكانیدا”.

ئاشکراشی کرد، “تۆمەتبار وتویەتی كە لەشاری هەولێر بڕی 100 مسقاڵ ئاڵتونی دزیوە و لەشاری كەركوك فرۆشتویەتی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای توركیا گه‌نجێكی ڕۆژئاوای كوردستانی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان كوشت

به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، گەنجێکی ڕۆژئاوای كوردستان گیانیلەدەستدا. ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی 28ی ئەم مانگە، گه‌نجێكی…
Total
0
Share