دانی ئالڤێس لەبارەی کریستیانۆوە نهێنییەکانی درکاند

لە نوێترین چاوپێکەوتندا لەگەڵ پۆدکاستی (UNAM Pumas)، دانی ئالڤێسی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی بەرشلۆنە بە وەڵامەکانی هەمووانی سەرسامکرد.

ئەستێرەکەی سێلیساو بەپێچەوانەی بۆچوونەکانی ڕابردوویەوە، ڕێزێکی بێپایانی بۆ ئەستێرە و ئەفسانەی پۆرتوگال نیشاندا و بەم جۆرە وەڵامیدایەوە:

 

کریستیانۆی خۆشدەوێت

“کریستیانۆم خۆشدەوێت، ئێستا کە چیتر یاریزانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە نین، دەتوانم قسە بکەم، لەبەرئەوەی هەمیشە وا دیاربوو کە ناتوانم لەبارەیەوە بدوێم.”

 

 ئاژاوەی نێوان ڕیاڵ و بارسا وایکرد کریستیانۆ پیرۆزباییم لێنەکات

 

نموونەی باڵایە بۆ هەمووان

“کریستیانۆ نموونەی باڵای هەمووانە، هەموو ئەوانەی کە هەرگیز کوالێتی ئەومان نەبوو، بەڵکو بە هەوڵ و کۆششی بەردەوام دەتوانیت ڕکابەری باشترینەکان بکەیت، زۆر ڕێزی دەگرم و دەرفەتی ئەوەشم هەبووە ئەو ڕاستییەی پێبڵێم.”

 

ئاژاوەی نێوان ڕیاڵ و بارسا ڕێگر بوو

“ساتێک هەبوو بەهۆی کێبڕکێی نێوانمانەوە پیرۆزبایی لێنەکردم، لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر من پیرۆزباییم لە هەمووان کرد بە کریستیانۆشەوە، بەڵام ئەو ئاژاوەیەی لەنێوان ڕیاڵ و بارسا دروستببو، وایکرد ئەو پیرۆزباییم لێنەکات.”

 

لە کریستیانۆوە نزیکترم، بەڵام مێسی بە بەهرەوە لەدایکبووە

 

کارکردن

“چۆن ڕێزی پیاوێک ناگرم کە بە هەوڵ و کارکردنی بەردەوام هەموو شتێکی بەدەستهێناوە؟ من پێی دەزانم و لەگەڵیدا دەوەستم، لەبەرئەوەی هەموو ئەوەی لە ژیانمدا کردوومە لەسەر کارکردن بەند بووە.”

 

مێسی یان کریستیانۆ؟

“ئەگەر بەراوردێک لەنێوان کریستیانۆ و مێسی بکەم، بەهۆی بابەتی کارکردن و کۆششی بەردەوامەوە لە کریستیانۆوە نزیکم، چونکە مێسی بەهرەیە، بە بەهرەی تۆپی پێوە لەدایکبووە و ئەوەی پێیگەیشتووە جیهانێکی دیکەیە تەنها بۆخۆی.”

بابەتی پێشتر

ڕێكخراوێك داوای "مانگرتن لە سێكس" لە ژنان دەكات تا پیاوان واز لە خواردنی گۆشت دەهێنن

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: 18 کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی پێکانی هەیە

لەدواین یاریی ئینتەرمەیامی مێسی نەیتوانی یەک تایم تەواو بکات و بەهۆی پێکانەوە یاریگاى جێهێشت. هەرچەندە مێسی لە سەرەتای…
Total
0
Share