ڕیاڵ و بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ بۆ چامپیۆنزلیگ بەدوای یاریگادا دەگەڕێن

 

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، لە پێناو گەڕانەوەی هاندەرانیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن.

ماڵپەڕی دیفێنسا سەنتڕاڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی داوای گەڕاندنەوەی بەشێک لە هاندەرانی کردووە، تاوەکو لە کاتی ئەنجامدانی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای دی ستیفانۆ ئامادەبن، بەڵام داواکارییەکە ڕەتکراوەتەوە.

دەسەڵاتی باڵای وەرزشی ئیسپانیا دووپاتیانکردووەتەوە، شارەکانی مەدرید و بەرشلۆنە لە ئیسپانیا مەترسی تەشەنەکردنی بێشوماری ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەرە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە یانەکانی ئەو دوو شارە نادرێت چالاکییەکانیان بە ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامبدەن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بە بڕیارێک ڕێگەی بە یانە بەشدارەکانی چامپیۆنزلیگ داوە لە هەر ڕوبەڕوبوونەوەیەکی خولەکەدا بەشێک لە هاندەرانیان بگەڕێننەوە ناو یاریگاکان، بەو مەرجەی ڕێژەکە لەسەدا 30 تێپەڕنەکات.

بەهۆی ڕێگەپێنەدانی دەسەڵاتی باڵای وەرزشیی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید دانوستاندنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیمای سەرۆکی یانەی بەلەد وەلید دەستپێكردووە، تاوەکو سود لە یاریگای نیۆڤۆ جوسێ زۆرێلا وەربگرێت، بەوپێیەی ئەو شارە یەکێک نییە لە شارە مەترسیدارەکان و دەسەڵاتی باڵای وەرزشی ڕێگە بەهەر یانەیەک دەدات لە یاریگای جوسێ زۆرێلا بەشێک لە هاندەرانی بگەڕینێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهەمان شێوە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی یاریگایەک لەدەرەوەی شارەکانی خۆیان دەستپێکردووە.، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامی دەسەڵاتی باڵای وەرزشیدەکەن لەو بارەیەوە.

بابەتی پێشتر

خانه‌واده‌ی هێرش سه‌نگه‌ری هۆشداری ده‌ده‌ن

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد یەکێک لەم سێ بەرگریکارە دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناهێڵن سیمیۆنی بڕوات

ئینریکی سیریزۆ سەرۆکی یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید متمانەى بەوە هەیە دیگۆ سیمیۆنی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیدا بمێنێتەوە. سیریزۆ دەڵێت سیمیۆنی کارێکی…
Total
0
Share