پلانی بەهێزكردنەوەی پاریس دەستیپێكرد

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی پلانی بەهێزبونەوەی داڕشتووە و لە چواری مانگەوە ئامادەكارییەكان دەستپێدەكەنەوە.

بڕیارە لە یەكەم ڕۆژدا پشكنینی پزیشكی بۆ سەرجەم یاریزانەكان ئەنجام بدرێت و دواتر كەمپێكی مەشق و راهێنان دەكرێتەوە.

بەشێك لە یاریزانەكان گەڕانەوەیان دوادەكەوێت بۆ 11ی مانگ و ماوەیەكی زیاتر پشوو وەردەگرن.

بڕیارە پێش دەستپێكردنی ئامادەكارییەكان، بابەتی دوورخستنەوەی پۆچتینۆ یەكلایی بكرێتەوەو گالیتێ وەك ڕاهێنەری نوێ بخرێتە جێگەكەی.

یەكەم یاریی دۆستانەی پاریس لە 15ی مانگ بەرامبەر یەكێك لە یانەكانی پلە دووی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، پاشان سێ یاریی دۆستانەی تر لە گەشتەكەی ژاپۆن بەرامبەر یانەكانی كاواساكی و رید دایمۆندز و گامبا ئۆساكا ئەنجام دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بلباو لە بەرشلۆنەی بردەوە و بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا جامی سوپەری ئیسپانیای بەرزکردەوە

یانەی ئەتلەتیک بلباو ڕوبەڕوبوونەوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای بەرانبەر بەرشلۆنە ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. ئەمشەو، یەکشەممە یاری کۆتایی…
Total
0
Share