دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر بڵاویکردووەتەوە، ” لەگەڵ ئەوەی چوار جار ڤاکسینیم بەکارهێناوە، بەڵام پشکنینیم کردووە و دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووم، بەڵام تەندروستیم باشە و نیشانەم نییە”.

پۆرلای تەمەن 60 ساڵ، دەرمانی پاکسلۆفید، کە بەرهەمهێنراوی کۆمپانیاکەیەتی بۆ چارەسەر بەکارهێناوە.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ژمارەیەکی زیاتری کۆچبەر وەردەگرێت

بابەتی دواتر

دەربەندیخان.. دوو كەس لەسەر دوو كەڵی كێوی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ یەخەی چین بەرنادات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، داوا لە چین دەکات قەرەبوو بداتە ئەمریکا بەرامبەر ئەو زیانانەی بەهۆی کۆرۆناوە پێیگەیشتووە،…
Total
0
Share