لە هەرێمی کوردستان 50 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ یەکشەممە 31ی کانونی دووەم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 50  توشبووی نوێ تۆمارکراون و دوو کەسی دیکەش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە هەولێر هەشت توشبوو، سلێمانی 17 توشبوو، دهۆک 19 و گەرمیان شەش توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراون کە هەردوو حاڵەتەکە لە سلێمانی بووە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی تائێستا 106 هەزار و 78 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون، لەو ژمارەیە 98 هەزار و 796 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 470 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچوون لە منداڵاندا پەیوەندیی بەگۆڕانی وەرزەوە هەیە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، بەرزبوونەوەی حاڵەتاكانی توشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ هاتنی وەرزی گەرما…
زیاتر ببینە

‏”خۆت بەم خۆراكانە ڕابێنە”‏
ڕێنمایی گرنگ لەبارەی بەربانگكردنەوە لە ڕۆژەكانی یەكەمی ڕەمەزاندا

مانگی ڕەمەزان دەستیپێكرد، بەردەوام پسپۆڕانی تەندروستی بۆ ئەم مانگە ڕێنماییان هەیە بۆ ڕۆژووەوانان، بۆ چۆنێتی شكاندنی ڕۆژوو و…
Total
0
Share