سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ژمارەیەکی زیاتری کۆچبەر وەردەگرێت

لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕایگەیاند، کە یەکەم هەنگاوی وەرگرتنی ژمارەیەکی زیاتری کۆچبەرە بۆ وڵاتەکەی کە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی گەشەی ئابوریی وڵاتەکەیە.

لیز ترەس چاکسازییەکی بەرفراوان لە سیستمی ڤیزای وڵاتەکەیدا دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمیی دەستی کار و ڕاکێشانی کەسانی خاوەن بەهرە و توانا لە سەرانسەری جیهانەوە.

بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەریتانیا ژمارەی کرێکارانی کشتوکاڵ بەرزبکاتەوە و گۆڕانکاری لە لیستی ئەو پیشانەدا بکات کە ژمارەی دەستی کاریان کەمە، ئەمەش ڕێگە بە کەرتە سەرەکییەکان دەدات کارمەندی زیاتر لە دەرەوە دابمەزرێنن.

پێشنیاری ترەس ئەوەیە، کە مەرجەکانی زمانی ئینگلیزی لە هەندێک کەرتدا کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەی کرێکارانی بیانی زیاتر بتوانن شایستەی ڤیزا بن.

لەلایەکی دیکەوە پێشنیاری کەمکردنەوەی سنووردارکردنی کۆچبەران ڕووبەڕووی بەرەنگارییەکی بەهێز دەبێتەوە لەلایەن لایەنگرانی برێگزیتەوە.

سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی بەریتانیا دەلێت، “کۆمپانیاکان بێزار بوون لەوەی کە سیستەمی ڤیزا، بەتایبەت بۆ کارمەندانی لێهاتوو، نەیتوانییەوە بەڕادەی پێویست وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە، کە بتوانێت ئەو کەموکوڕیانە دابینبکات کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە”.

لە مانگی ڕابردوودا دوو ملیۆن شوێنی بەتاڵ لە بەریتانیا ڕاگەیەندرا، لەكاتێكدا كەرتی چاودێریی كۆمەڵایەتی هەوڵدەدات 105 هەزار پۆستی بەتاڵ پڕبكاتەوە، هەروەها کەمیی پەرستار لە وڵاتەکەدا بوونی هەیە، پیشەسازیی کشتوکاڵیش داوای کردووە 30 هەزار ڤیزای دیکە بۆ کرێکاران دابینبکرێت.

بابەتی پێشتر

کۆریای باکوور 19 هەمین موشەکی خۆی لەمساڵدا تاقیکردەوە

بابەتی دواتر

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share