لەبارەی ماددەی قڕكەر و دەرمانی كیمیاییەوە هۆشداریی توند بە هاوڵاتییان دەدرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی بەكارهێنانی دەرمانی قڕكەر بۆ بەرهەمە كشتوكاڵیيەكان هۆشداریی توند دەدات و جەختیشدەكاتەوە، چاودێری ئەو كارگانە دەكەن كە دەرمانی كیمیایی و كشتوكاڵی بەرهەمدەهێنن و هەندێك ماددەی قڕكەر هەن نابێت بە هیچ شێوەیەك بەكاربهێندرێن”.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە وتێیدا هاتووە، نەبەرد قابیل سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە لیژنەكەیان نوێنەری كشتوكاڵ و تەندروستی و ڤێتێرنەری و ئاسایش و كوالێتیی كۆنتڕۆڵ هەن و چاودێریی كارگەكانی بەرهەمهێنانی ماددە كیمییايی و كشتوكاڵییەكان دەكەن لە ڕووی كوالێتی و نرخەوە بەردەوام لە نووسینگە كشتوكاڵیەكان چاودێریی دەرمانە كشتوكاڵی و ماددە قڕكەرەكان دەكرێن، چونكە هەندێك لەو ماددە قڕكەرانە بە تەواوی قەدەغەن و لە هەر شوێنێك ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
ڕاشیگەیاند، “سەردانی هەموو خانووە پلاستیكییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەین دەبێت لە كوالێتی و جۆری دەرمانە بەكارهاتووەكان دڵنیابینەوە، تا بەرهەمە كشتوكاڵییەكانمان بە ستانداردی زانستی بێت و زیانی تەندروستی بە هاوڵاتییان نەگات”.
هاوكات سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە هەر نووسینگەیەك یاخود خانووی پلاستیكییەك تێبینییان لەسەر هەر دەرمانێك هەبوو بە تایبەت ماوەی بەسەرچوونیان لیژنە هاوبەشەكانی لێئاگاداربكەنەوە تا ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
بابەتی پێشتر

كازمی و گۆتێرێش دۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێكرد

بابەتی دواتر

ژمارەی نوقمبووانی بەلەمەكەی كەناراوەكانی سوریا گەیشتە 73 كەس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و…
Total
0
Share