كازمی و گۆتێرێش دۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێكرد

سەرۆك وەزیرانی عێراق و سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك كۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق و قەیرانە سیاسییەكانیان كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كە تێیدا هاتووە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك كۆبووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق كراوە كە ڕۆڵی هەبووە لە هێوركردنەوەی گرژییەكانی عێراق و دەستپێكردنەوەی دانوستاندنی نێوان لایەنەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید: بەغداد بیر لە دروستکردنی وەزارەتێک دەکاتەوە کە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەخۆبگرێت

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی نوێی عێراق بیر لەوە دەکاتەوە “وەزارەتی ئاسایشی فیدراڵی” دروستبکات بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە…
Total
0
Share