راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی دوكانەوە

قائیمقامییەتی قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، بە دوو قۆناغ نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی سنووری قەزاكە دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامییەتی قەزای دوكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری ھاوڵاتییانی ھەر یەك لە ناحییەكانی ( سوورداش، خەلەكان، بنگرد و خدران) دەكات لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی وەك قۆناغی یەكەم و لە قۆناغی دووەمیشدا كەلە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و هاوڵاتییان و دانیشتووانی ناوەندی قەزای دوكان و ناحیەی پیرەمەگروون دەگرێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاگاداری ئەو خێزانانەش دەكات كە تازەپڕۆسەی ھاوسەرگیرییان ئەنجامداوە و مامەڵەی پسووڵەی نەوتیان كردووە و ئەم ناوانەی خوارەوە لە ئێستادا پسووڵەی نەوتیان بۆ گەڕاوەتەوە و ھەر سبەینێ دەتوانن لەدوای كاتژمێر 10ی بەیانی سەردانی دیوانی قائیمقامییەت بەشی خۆراك بكەن بە مەبەستی وەرگرتنەوە و سوودمەندبوونیان لەو بەشە نەوتەی بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوسەرگیریی کچە بارزانـ.ـییەک میدیای تورکیای شۆککردووە

هاوسەرگیریکردنی کچە بارزانـ.ـییەک و خوشکەزای ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی ئەکەپە، میدیای تورکیای شۆککردووە. میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، قەهرەمان زولفەقار ئیزۆل،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share