كازمی: كەسانێك كێشەیان لەگەڵ من هەیە و دەیانەوێت حكومەت شكستبهێنێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان داوای خولی سێیەمی گفتوگۆی نیشتمانی دەكەم و دەشڵێت،”هیچ ڕێگەیەكمان نییە جگەلە گفتوگۆ”.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە ئێستا بەسەردانێك لە ئەمریكایە ڕایگەیاند، “داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكەم بەرپرسیارێتیی مێژوویی هەڵبگرن و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان داوای خولی سێیەمی گفتوگۆی نیشتمانی دەكەم و پێویستە هێزە سیاسییەكان دەرفەتی گفتوگۆ بقۆزنەوە”.

ڕاشیگەیاند، “سەقامگیری ناوچەكە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر دۆخی عێراق دەبێت و هەلی بونیادنەوەی عێراقمان هەیە، بەڵام كەسانێك كێشەیان لەگەڵ من هەیە و دەیانەوێت حكومەت شكستبهێنێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی هێلكە بەرزبووەوە 

بابەتی دواتر

كازمی و گۆتێرێش دۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share