لەبارەی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەوە دڵنیایی دەدرێت

دەربارەی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دەدات.

موسەننا فرێجی، وتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی كاری كۆنترۆڵ، پشكنین و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی ماددەكانی بەشە خۆراكی مانگانە دەكات. هەرچی سەبارەت بە ماددە خۆراكییەكانی كەرتی تایبەتە، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان پشكنین بۆ خۆراكەكانی ناو بازاڕەكان دەكرێت لەڕووی كات و ماوەی بەكارهێنان و بەسەرچوونیانەوە.

وتیشی، ” بڕی بەشە خۆراك لەناو ئەمبارەكاندا بەشی چوار مانگ دەكات”.

بەردەوام تۆمارەی ئەندامانی خێزان لە پارێزگاكاندا نوێدەكرێتەوە، وەك ئەوەی فرێجی ئاماژەی پێدا و ئاشكراشیكرد، بەپێی ئەو تۆمارانە ژمارەی ئەو كەسانەی گەشتی دەرەوەی عێراقییان كردووە گەیشتووەتە 49 هەزار و 684 كەس كە لە لیستی خۆراكدا دەرهێندراون، هەروەها ژمارەی ئەوانەش كۆچی دواییان كردووە 101 هەزار و 194 كەسن، كە ناویان سڕدراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی خوێندن دەدات بە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە کە وەرگیراون لە خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر…
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین

وەزیری پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی…
Total
0
Share