ئێران: بەوپەڕی وردی و هەستیارییەوە چاودێریی دۆخی عێراق دەکەین

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بە وردی و هەستیارییەوە چاودێریی دۆخی ئێستای عێراق دەکەن، جەختدەکاتەوە گفتوگۆ باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عێراق.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا ناسر کەنغان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “عێراق وڵاتێکی گەورەیە و دراوسێیەکی گرنگە بۆمان بۆیە سروشتییە بە وردی و هەستیارییەوە چاودێریی دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە بکەین”.

وتیشی، ئێران جەخت لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەکاتەوە وەک وڵاتێکی برا و دراوسێ، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە سەقامگیری و ئاسایشی ئێران و ناوچەکە، گرنگی بە گؤرانکاریی و کێشەکانی دەدەین.

باسی لەوەشکرد، ئەو گۆڕانکارییانەی ئێستا لە عێراق هەن پەیوەندییان بە ناکۆکییە سیاسییەکانەوە هەیە، ئێران وەک بابەتێکی ناوخۆیی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، کە لایەن و حزبە عێراقییەکان دەتوانن بە پێی دەستوور و یاسا چارەسەری بکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، گرنگە عێراقییەکان بەشێوازێکی ئاشتییانە ئەو قەیرانە تێپەڕێنن، داواشیکرد هەوڵبدرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە هاریکاری گەشەپێدان و بوژانەوەی عێراق بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق: هێزەکانی هەسەدە هەوڵی پێشڕەوی دەدەن بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق رایانگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەوڵی پێشڕەویدان بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب.…
زیاتر ببینە

فارس عیسا: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە پابەندییەکانی جێبەجێکردووە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە ئەرکەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق…
Total
0
Share