نرخی هێلكە بەرزبووەوە 

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و دەشڵێت، “لەگەڵ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكاندا كۆبوونەوەمان كردووە و بەڵێندراوە گرانتر نەكرێت”.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەی هەفتەیەكە نرخی هێلكە بەرزبووەتەوە و یەك كارتۆن زیاتر لە 17 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەكەی.
ئاشكرایكرد، هەفتەیەك لەمەوبەر یەك كارتۆن هێلكە 48 بۆ 50 دینار بووە و ئێستا نرخەكەی بەرزبووەتەوە بۆ 65 هەزار دینار كە هۆكارەكەشی پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هێلكەوە هەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكان و جگەلەوەش هاوردەكردنی قەدەغەكراوە و خواستی ناوخۆ پڕناكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “كۆبوونەوەمان لەگەڵ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكاندا كردووە و بەڵێنیان داوە نرخەكەی لەوەی ئێستای كە هەیە زیاتر بەرزنەكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دووی مامۆستایان جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

كازمی: كەسانێك كێشەیان لەگەڵ من هەیە و دەیانەوێت حكومەت شكستبهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share