فوئاد حسێن: بەرەوپێشچوون لە وتووێژی هێزە سیاسییە ناكۆكەكاندا هەیە

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق باس لە قەیرانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكات و دەشڵێت، بەرەوپێشچوون لە وتووێژی نێوان هێزە سیاسییە ناكۆكەكاندا هەیە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، وتووێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا لە ئارادەیە و ئاراستەیەك هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەمنزیكانە.

هیوای ئەوەشی خواست ڕێككەوتن لەگەڵ ڕەوتی سەدر بێتە ئاراوە بۆ ئەوەی ببێتە بەشێك لە پێكهێنەری حكومەت.

فوئاد حسێن ئەوەشی خستەڕوو، عێراق بەدەست پێكهێنانی حكومەتی نوێوە دەناڵێنێت و ململانێ لەنێوان لایەنە شیعییەكاندا هەیە، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەكرد كە “پێشكەوتن لە وتووێژی نێوان هێزە ناكۆكە عێراقییەكاندا هەیە”.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وەزیری دەرەوەی عێراق كۆتاییهاتنی گەڕی پێنجەمی گفتوگۆكانی سعودیە و ئێرانی ڕاگەیاند و وتی، “گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی دانیشتنی داهاتووی نێوان ڕیاز و تاران لەسەر ئاستی جیاواز لە وەزیرانی دەرەوە ئەنجامبدرێت”، بارودۆخەكەشی بۆ گەڕی داهاتوو بە گونجاو ناوبرد.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی: ئەو برنجەی دابەشدەکرێت باشترین جۆرە

بابەتی دواتر

نوێترین چاوپێكەوتنی دێمبلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد.. دوو تەقینەوە ئەنجامدران

ئەمشەو دوو تەقینەوە لە بەغداد ئەنجامدران و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، قوربانییان لێنەكەوتووەتەوە. تەقینەوەی یەكەم سەنتەرێكی مەساجكردنی لە…
Total
0
Share