نوێترین چاوپێكەوتنی دێمبلی

عوسمان دێمبلی یاریزانی بەرشلۆنە لەنوێترین چاوپێكەوتندا باس لە هەندێ پرسی جیاواز دەكات.

دێمبلی دڵتەنگە بەوەی پێنج ساڵی ژیانی بەهەدەر داوە و دەیەوێت ئێستا قەرەبوی بكاتەوە.

پێشیوایە ئێستا حاڵی زۆر باشە و خۆی بۆ تۆپی پێ و خێزانەكەی تەرخان كردووە.

بەشێك لە قسەكانی دێمبلی:

/ دەبوو كاربكەم بۆ ئەوەی بتوانم یاریی بكەم، بتوانم تەندروستییەكی باشم هەبێ، بۆ ئەوەی كە بتوانم ئەوەی حەزم لێیە بیكەم

/ پێنج ساڵی ڕابردوو توشی ئاستەنگی زۆر بووم

/ لاوێكی پێگەیشتوو بووم وەك هەموو لاوەكانی تر

/ توشی پێكانی قورس بووم پێیان وتم ئەگەر كار نەكەم بە باشی دەبێت لەنۆرنگە بمێنیتەوە

/ سەردەمی كومان و چاڤی دۆخی من گۆڕا

/ هەست دەكەم حاڵم باشە لە ئێستادا متمانەم بەتیپەكەم و یانەكەم هەیە

/ ئێستا هەمومان باس لە تۆپی پێ دەكەین

/ بوم بە باوك و بەرپرسیارێتیم زیاترە

/ چاڤی متمانەی پێبەخشیم منیش بڕیارمدا بمێنمەوە

/ دەمەوێت لەگەڵ یانەكە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم

/ ئامانجمان لەگەڵ فەڕەنسا ئەوەیە ببینە پاڵەوانی مۆندیال

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ، وڵڤه‌ری تێپه‌ڕاند و پێنج خاڵ پێش سیتی که‌وت

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (16)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌ وڵڤه‌رهامپتۆن…
Total
0
Share