بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی: ئەو برنجەی دابەشدەکرێت باشترین جۆرە

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو برنجەی لە بریکارەکانی خۆراک دابەشدەکرێت، تایلەندییە و باشترین جۆرە.

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هەر هاوڵاتییەک مانگانە بڕی حەوت کیلۆ ماددەی خۆراکی بۆ دابیندەکرێت کە خۆی لە شەش بۆ حەوت ماددەدا دەبینێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئێمە ستافێکی کەممان هەیە، بەڵام توانیومانە بەگوێرەی پێویست لەکاتی خۆیدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بکەین”.

باسیلەوەشکرد، “یەک ماددەی خۆراک خراپ بێت، ئامادەین بیگۆڕین، یان دابەشی نەکەین، لێرەوە پێتان دەڵێین بە هیچ شێوەیەک مەوادی خراپ دابەشناکەین”.

وتیشی، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا بەشە خۆراکی شەش مانگ دابەشکراوە، ئێستا لە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی حەوتداین، بە کۆی گشتی سەرجەم ماددەکان 75 هەزار تۆن خۆراک دابەشکراوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو برنجەی دابەشدەکرێت، باشترین جۆری برنجی تایلەندییە، ئەگەر باش نەبووایە دابەشمان نەدەکرد، بەڵام ئەوەی دۆخی دارایی کەمێک باشترە و دەتوانێت جۆری دیکە بکڕێت، ئەم برنجەی بەلاوە باش نییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: مەسرور بارزانی و حكومەتەكەی دوای ساڵێك بەڵێنەكانیان لەبارەی كێشەی زەوییەكانی 8ی حەسارۆكەوە جێبەجێنەكرد

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی و وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتەكانی دیكە دوای ساڵێك لەبەڵێنەكانیان كێشەی زەوییەكانی 8ی…
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: هەوڵدەدەین مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بە زووترین کات دابەشبکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەوڵدەدەن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بە زووترین کات دابەشبکرێت. عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند،…
Total
0
Share