هۆشداری لە جۆرێک جەلی-ی منداڵان لە عێراق دەدرێت

لە یەکێک لە بازگەکانی عێراق دەستبەسەر جۆرێک جەلی-دا گیرا کە ماددەی هۆشبەری تێکراوە.

پێگەی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، “لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بازگەکان دەستیان بەسەر چەندین جۆر لە ماددەی هۆشبەردا گرتووە، کە لەناویاندا جەلی شێوە ورچ هەبووە کە منداڵان ئارەزوویان لێی هەیە، جگە لە نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنی کە ماددەی حەشیشی شلیان تێکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەسەر شێوازی جیاوازی بەرهەم کە بەشێكیان منداڵان و هەرزەکارانیش بەکاریاندەهێنن، نیشانەیە بۆ مەترسیداریی دۆخەکە”.

فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لەشێوەی ئەو بەرهەمانەی منداڵان و هەرزەکاران ئارەزووی دەکەن حاڵەتێكی دەگمەنە و پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیە لە هیچ وڵاتێک تۆمارنەکراوە، وەک ئەوەی سکای نیوز ئاشکرایکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنییەوە بەرپرسێکی ئەمنیی داعش دەستگیردەکرێت

هێزە عێراقییەکان بەرپرسی ئەمنیی داعش لەکاتی داگیرکردنی موسڵدا لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنییەوە دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەیە دەستگیردەکات. ئەو کەسەی لەلایەن…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانە لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجـ.ـان روویانداوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجـ.ـان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
Total
0
Share