عێراق لە ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەدایە کە بەنزین تێیاندا هەرزانە

عێراق لە پلەی 11هەمینی جیهان و چوارەمی دەوڵەتە عەرەبییەکاندایە لە نزمی نرخی بەنزیندا.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە پێگەی global petrol prices بڵاویکردووەتەوە،”لەمانگی ئەیلولدا عێراق لە ریزبەندی 169 دەوڵەتی جیهاندا لە نرخی بەنزیندا، پلەی 11هەمینی جیهان و چوارەمی دەوڵەتە عەرەبییەکانە، لەهەرزانی نرخەکەیدا بەو پێیەی نرخی یەک لیتر بە 514 سەنتە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڤەنزوێلا پلەی یەکەمی گرتووە لە هەرزانی نرخی بەنزیندا و نرخی هەر لیترێکی 22 سەنتە، دوای ئەویش لیبیا دێت کە بە 30 سەنتە لەدوای ئەویش ئێران دێت کە نرخی هەر لیترێک بەنزین بە 53 سەنتە”.

هاوکات لە جیهاندا لە هۆنگ کۆنگ، بەنزین بە گرانترین نرخ دەفرۆشرێت و نرخی هەر لیترێک بە 2.976 دۆلارە، دوای ئەویش زیمبابۆی دێت کە بە 2.750 دۆلارە، دواتریش ئایسلاند دێت کە نرخی یەک لیتر بە 2.270 دۆلارە.

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بۆکراوە،”تێکڕای نرخی بەنزین لەم مانگەدا 1.31 دۆلار بووە بۆ هەر لیترێک، لە دەوڵەتە  دەوڵەمەندەکان گرانترە بەراورد بە دەوڵەتە هەژارەکان، هاوکات ئەو دەوڵەتانەی خۆیان بەرهەمهێنەرن نرخەکان کەمترە تێیاندا”.

جیاوازی نرخی بەنزین لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە، پەیوەندی بەو پاڵپشتی نرخەوە هەیە کە حکومەت پێی هەڵدەستێت، یان قەبارەی ئەو باجەی لەسەری دایناوە، بەو واتایەی گەر سەرجەم دەوڵەتانی جیهان نەوت بەهەمان نرخ بکڕن، بەهۆی جیاوازی قەبارەی باج، نرخەکان لە ناوخۆی وڵاتەکەدا دەگۆڕێت”.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی هەڕەشەی  بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ژنێک دوو کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

سوودەکانی وەرزشی بەیانیان بەر لە نانخواردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
Total
0
Share