قەیرانی شیری منداڵان ئەمریکا نیگەران دەکات.. یەکەم فڕۆکەی سەربازی جوڵا

 

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی شیر لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریکا ئەنجامدراوە و لەم هەفتەیەدا دەگاتە ئەمریکا.

قەیرانی شیر ملیۆنان دایک و باوکی لە ئەمریکا تووشی نیگەرانی کردووە، بەهۆی ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی کەمییەکی کەموێنەی شیر بووەتەوە.

کەمیی شیر لە ئەمریکا بەهۆی کاریگەرییەکانی ڕێکارەکانی کۆرۆنا دروستبوو، بەڵام قەیرانەکە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا قوڵتر بووەتەوە بەهۆی داخستنی کارگەی سەربە گروپی “ئاپوت” لە میشیگەن و کشاندنەوەی بەرهەمەکانی بەهۆی گومان لەوەی هۆکاربووە لە گیانلەدەستدانی دوو منداڵ.

بەهۆی دروستبوونی قەیرانی شیر جۆ بایدن بڕیاریدا بە دروستکردنی پردێکی ئاسمانی بۆ ڕزگاربوون لەو قەیرانە.

لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژی هەینیی کۆشکی سپیدا هاتووە، شیری منداڵان لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە ئەوروپاوە دەگاتە ویلایەتی ئیندیانای ئەمریکا کە فڕۆکەیەکی سەربازی ئەو کارە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجەی عێراق؛ لەنێوان چەقبەستوویی سیاسی، هەڕەشەی کورتهێنان و سیناریۆکانی داڕمانی بەهای دینار

لەکاتێکدا شەقامی عێراقی چاوەڕێی سەقامگیرییە، لە ژوورە داخراوەکانی بڕیاردان لە بەغداد باس لە قەیرانێکی دارایی بێوێنە دەکرێت، بودجەی…
زیاتر ببینە

مەترسیدارترین ناوچەی جیهان كوێیە كە ئۆكرانیا كار بۆ پاراستنی دەكات؟

لەكاتێكدا مۆسكۆ دەیان هەزار سەربازی خۆی لەسەر سنوورە هاوبەشەكانی لەگەڵ ئۆكرانیا كۆكردووەتەوە، سەربازانی ئۆكرانی بە كڵاشینكۆفەكانی سەرشانیانەوە گەڕانەكانیان…
Total
0
Share