كاتی بارانبارین ڕاگەیەندرا و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەكان سبەی شەو ئەگەری بارانبارین بە شێوەی جیاواز لە چەند ناوچەیەكدا هەن و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەینێ چوارشەممە لە كاتەكانی دوانیوەڕۆوە ڕەوشی كەشوهەوا ناجێگیردەبێت ئەوەش لە دەرئەنجامی نزمە پاڵە پەستۆیەك كە ڕوو لە ناوچەكە دەكات خێرایی با چالاك دەبێت و ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت و دەرئەنجامی ئەو بارستە هەوایەی ڕوو لە ناوچەكە دەكات سبەی شەو ئەگەری بارانبارین بە شێوەی جیاواز لە چەند ناوچەیەكدا هەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە پلەكانی گەرما دادەبەزن و خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەكە دەكات و تاوەكو بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە كاریگەری دەبێت.

بابەتی پێشتر

سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا<br>بۆ هەر مانگێك پێنج هەزار دینارە

بابەتی دواتر

ئەردۆغان داوا لە ئەمریکا دەکات دەستبەرداری پڕچەککردنی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ببێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە 20 تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.…
Total
0
Share