ئەردۆغان داوا لە ئەمریکا دەکات دەستبەرداری پڕچەککردنی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ببێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کرد و داوایکرد، ھەرچی زووە دەستبەرداری پڕچەککردن و پشتیوانیکردنی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ببن.

لە وتارەکەیدا ئەردۆغان وتی، بە توندی جەختدەکەنەوە کە توانای گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکیان هەیە دژی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و پەکەکە، ڕاشیگەیاند، “لەوبارەیەوە سڵ ناکەینەوە”.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا ناتوانێت بەرامبەر پەکەکە و هاوشێوەکانی بێدەنگ ببێت، کە هێرش دەکەنەسەر وڵاتەکەیان.

وتی، ئەوانەی دەیانەوێت لە ڕێگەی ناو گۆڕینەوە ڕەوایەتی دەدەن بە پەکەکە، با هەرچی زووە دەستبەرداری پڕچەککردنیان ببن.

ڕاشیگەیاند، “ئامادەین بۆ کارکردن لەگەڵ ھەرکەسێک لەپێناو خۆشگوزەرانیی ناوچەکە ھاریکاریی وڵاتەکەمان بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختێکی هەمیشەییمان دەمێنێتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ ڕایدەگەیەنێت، ئێستا ئێـ.ـران بەراورد بە هەر کاتێکی دیکە لاوازترینە و ئێمەش بەهێزترینین. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل…
زیاتر ببینە

واشنتن تایمز: ئەمریکا و ئێران لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی ئاشتی واژوو دەکەن

واشنتن تایمز، ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئێران لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی ئاشتی واژوو دەکەن. ڕۆژنامەی “واشنتن تایمز”ی ئەمریکی…
Total
0
Share