ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ڕەخساندنی هەلی کار کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و ڕێکخسـتنی دەستی کـار لە دەرفەتەکـانی کـار لە کەرتی تایبەت و ڕەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لەبەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڕگەی یەکەم تایبەتە بە خستنەڕووی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بابەتی ڕێکخسـتنی دەستی کـار لە دەرفەتەکـانی کـار لە کەرتی تایبەت و ڕەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دابەشـکردنی دادپەروەرانەی دەرفەتەکانی کـار و ئەولەویەتدان بە دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکان و پابەندکردنی خاوەن کار و وەبەرهێنەرانی پرۆژەکان بە تەرخانکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکان بۆ کـرێکارانی خۆماڵی”.

ئاشکراشیکردووە،”بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خسـتنەڕووی ڕەشنووسی پەیـڕەوی تـایبەت بە (پێکهـاتە و ئەرکەکـانی لیژنەکـانی لێکـۆلینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) لە بەر رۆشنایی برگەی (یەکەم) لە ماددەی (9) لە یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2020،  یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چارەسەرکردنی پاشماوەی کارگەکان تاوتوێدەکات

بابەتی دواتر

یۆڤانتۆس ناتوانێت ئالێگری دووربخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share