ئەتلەتیکۆ بەهۆی ڤینیسیۆزەوە سزا دەدرێت؟

هاندەرانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەر لە دەستپێکی “دێربیی مەدرید” و لە ساتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا پێشێلکار و ڕەگەزپەرست بوون، ئەگەرێکی بەهێز هەیە بەو هۆیەوە سزا بدرێن.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسپانیا، هاندەرانی “ڕۆخی بلانکۆس” بەر لە دەستپێکی دێربیی مەدرید بە کۆمەڵ سوکایەتییان بە ڤینیسیۆز جونیۆری ئەستێرەی ئەسمەری یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، بە یەک دەنگ هاواریان کردووە “ڤینیسیۆز مەیموونە”، ئەوەش درێژکراوەی ڕەگەزپەرستیی پیدرۆ براڤۆی سەرۆکی کۆمەڵەی بریکارەکانی ئیسپانیایە، کە پێشتر یاریزانەکەی بە (مەیموون) چواندووە.

هەروەها هاندەرێک بوکەڵەی مەیموونی بە درێسی سپی ڕیاڵەوە نمایشکردووە، کە بەهەمان شێوە ڕەگەزپەرستی و سوکایەتیکردن بووە بە یاریزانەکەی سێلیساو.

سەرچاوەکان پێیانوایە، ئەم پێشێلکارییەی هاندەرانی ئەتلەتی بەبێ سزا تێپەڕ ناکات، ڕەنگە لە یارییەک یاخود دووان دووربخرێنەوە، ئەگەرێکی دیکەش ئەوەیە سزای دارایی یانەکە بەگشتی بدرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

ئالکاراز ئیسپانیای گەیاندە چارەکی کۆتایی جامی دەیڤز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share