سەرۆكی ڕایەڵەی لالیگا باسی دۆخی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دەكات

خافێر تیباس، سەرۆكی ڕایەڵەی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاند، بەرشلۆنە لەدۆخێكی ‏ئابوریی خراپدایە، بە پێچەوانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، كە  باری دارایی زۆر باشە.‏

لەسەر دۆخی دارایی یانەكان، تیباس سەرۆكی ڕایەڵەی لالیگا دەڵێت، “كڕینی هالاند بۆ ‏بەرشلۆنە زۆر قورسە، ئەوان هێشتا كێشەی مووچە و قەرزەكانیان چارەسەر نەكردووە”.‏

تیباس جەختی لەوە كردەوە، كە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەتوانایدا هەیە هەردوو یاریزان هالاند ‏و مباپێ پێكەوە بكڕێت، بەڵام بەرشلۆنە توانای كڕینی هیچیانی نییە.‏

ئەو قسانەی تیباس بۆ ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی بوو كە تیایدا باس لە چەند پلانێكی ‏یەكێتییەكەی دەكات بۆ بەرەوپێشچونی خولی ئیسپانیا.‏

تیباس پێیوایە ڕیاڵ مەدرید پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی تۆپی پێی ‏ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.‏

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانی نوێ دەكڕێت

بابەتی دواتر

گواردیۆلا ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share