ڕۆناڵدۆی دیاردە: ڕۆماریۆ خەڵەتاندمی بۆئەوەی خۆی یاریبکات

ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیما، ناسراو بە ڕۆناڵدۆی دیاردە، کە لەئێستادا خاوەنی یانەکانی ڕیاڵ بەلەد وەلید و کروزێرۆیە، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی “بۆبۆ تی ڤی” تایبەت بە کریستیان ڤیێری ئەنجامدەدات، لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە فێڵێکی ڕۆماریۆ-ی هاونیشتیمانی دەکات.

ڕۆناڵدۆ دەڵێت، “ڕۆماریۆ نموونەی باڵا بوو بۆ من، بەڵام یاریزانە گەنجەکانی ناچاردەکرد پێڵاوەکانی بۆ خاوێن بکەنەوە، تەنانەت قاوەشی پێدەهێنان، بەڵام ئەوە تاکە کێشەی من نەبوو لەگەڵ ئەو هێرشبەرە ئەفسانەییەدا”.

دیاردەی تۆپی پێ باس لە خیانەتێکی هاونیشتیمانەکەی دەکات و دەڵێت، “ساڵی 1997 یاریزانێکی گرنگ بووم، تۆپی ئاڵتونم بەدەستهێنابوو، لەگەڵ ڕۆماریۆ بەیەکەوە بانگهێشتی کامپی مەشقەکانی بەرازیل بۆ کۆپا ئەمریکا کراین، شەوێکیان ڕۆماریۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ پێیوتم: ئامادەبە، ئەمشەو دەچێنە دەرەوە، دوودڵیش مەبە پەیژەیەکم داناوە بۆ ئەوەی بە دیواری هۆتێلەکەدا بچینەخوارەوە و لەخوارەوەش تاکسییەک چاوەڕێمان دەکات، ئەو شەوە پێنجی بەرەبەیان گەڕاینەوە، بۆ بەیانییەکەی لە ڕاهێنانەکاندا زۆر ماندوبووم، باش ڕاهێنانم نەکرد، لە پێکهاتەی سەرەکی بەرازیل جێگەکەی گرتم، دواتر بۆمدەرکەوت هەموو ئەوانە دەکات بۆ ئەوەی ماندووم بکات و لە پێکهاتەی بەرازیل جێگەکەم بگرێت”.

بابەتی پێشتر

(NBA) - مەیامی هیت دیسانەوە دۆڕا و واریەرز بردنەوەی حەوتەمی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

کریستیانۆ مۆبایل بۆ کوڕەکەی ناکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share