ئالکاراز ئیسپانیای گەیاندە چارەکی کۆتایی جامی دەیڤز

کارلۆس ئالکاراز، یاریزانی تێنسی ئیسپانی یارییەکی گرنگ و چارەنوسسازی لە سۆنۆو کۆونی یاریزانی کۆریای باشوور بردەوە، بەو ئەنجامەش تیمی ئیسپانیای گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی دەیڤز.

ماتادۆرەکەی ئیسپانیا دوای دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر فیلێکس ئەلیاسیم، لە ڕووبەڕووبوونەوەی دووەمدا بە ئەنجامی (6-4)، (7-6) لە سۆنۆو کۆونی کۆریای باشووری بردەوە، بەو ئەنجامەش ئیسپانیا بە فەرمی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی دەیڤز مسۆگەر کرد.

بڕیارە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا، تیمی ئیسپانیا بەرامبەر بە کرواتیا یاری بکات، یارییەکانی قۆناغەكەش بە گشتی بەم جۆرە دەبێت:

ئیسپانیا – کرواتیا

ئوسترالیا – هۆڵەندا

کەنەدا – ئەڵمانیا

ئیتاڵیا – ئەمریکا

یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی دەیڤز، لە نێوان ڕۆژانی 22 بۆ 27ی مانگی تشرینی دووەمی 2022 ئەنجام دەدرێن.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ بەهۆی ڤینیسیۆزەوە سزا دەدرێت؟

بابەتی دواتر

150 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە هاوڵاتی بۆ كڕینی خانوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share