یوێفا لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ ڕێگە بە ئامادەبوونی هاندەران دەدات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕێگە بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی دیاریکراوی هاندەران دەدات.

فیدراسیۆنەکە لە ماڵپەڕی فەرمییەوە ئاشکرایکردووە، پاش ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی پۆرتوگال و وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، بڕیاردراوە ڕێگە بە 16 هەزار و 500 هاندەر بدرێت لەناو یاریگا ئامادەی فاینەڵی چامپیۆنزلیگ بن، ئەو ڕێژەیەش 33%ی توانای یاریگاكەیە بۆ لەخۆگرتنی هاندەر، بەو پێیەی یاریگاکە توانای پێشوازیكردنی لە 50 هەزار هاندەر هەیە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، تەنها شەش هەزار بلیت تایبەتکراوە بە هاندەرانی یانەکانی مانچستەر سیتی و چێڵسی و ئەوەی دیكەی بۆ جەماوەری گشتییە.

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەشدا مەودای نێوان هاندەران دەبێت لە ئاستی دیاریکراو کەمتر نەبێت و سەرجەم ڕیکارەکانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا جێبەجێبکرێت.

بڕیاربوو یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ئیستانبوڵ “یاریگای ئەتاتورک” ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی توندکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە وڵاتی تورکیا و زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردرا یارییەکە بۆ یاریگای “دراگاو” لە پۆرتوگال بگوازرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ساوزگەیت پێکهاتەی ئینگلتەرای بۆ یورۆی 2020 ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید کاماڤینگای لەدەستداوە و پاریس لێی نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، لیۆ مێسی ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ستافی کارگێڕی کاربه‌ڕێکه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌رباره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ دانوستاندن بکات.…
Total
0
Share