بەدەستهێنانی ئایفۆن 14 لە كوردستان پێداویستییە یان چاولێكەری؟

ماوەی دوو ڕۆژە ئامێری مۆبایلی ئایفۆن 14 گەیشتووەتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و بە بەراورد بە گرانیی نرخەكەی، خواستی زۆری لەسەرە، ئەوەش بۆچوونی جیاوازی لێكەوتووەوە و شارەزایەكی بوارەكەش وردەكارییەكان و هۆكاری گرانیی نرخی ئامێرەكە ئاشكرادەكات.

وەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەردەكەوێت، بۆچوونی هاوڵاتییان لەبارەی كڕین و بەدەستهێنانی ئامێری ئایفۆن 14 بۆ دوو بەرە دابەشبووە، بەرەیەك پێیانوایە پێویستییە، بەرەكەی دیكە دەڵێن، “حەز و چاولێكەری پاڵنەری زۆر كەسن بۆ كڕینی ئامێرەكە بەو نرخە، لە كاتێكدا جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ مۆدێلی پێشوویدا نییە”.

دیار ئاوات شارەزای بواری ئایتی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و ڕایگەیاند، بەشێك لەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی ئامێری مۆبایلی ئایفۆن 14 دەدەن، پێویستییەكانی كار و بەكارهێنانی ژیانی ڕۆژانە پاڵنەریانن، بەو پێیەی ئامێرەكە تایبەتمەندیی زیرەكی زۆرن و لە ئاستێكی بەرزدا كاردەكات. بەڵام نەیشاردەوە كە حەزی بەدەستخستن پاڵنەری بەشێكی تری كڕیانە و تەنانەت بەشێكی دیكەیان تەنها بۆ چاولێكەری یاخود خۆدەرخستن ئەو ئامێرەی مۆبایل دەكڕن.

لە ماوەی تەنها 24 كاتژمێری دوای گەیشتنی ئامێری مۆبایلی ئایفۆن 14 بە كوردستان، نرخەكەی لە بازاڕدا دابەزی. هۆكاری ئەوەش وەك دیار ئاوات دەڵێت، زۆریی خواست و كەمیی خستنەڕووە لە ڕۆژانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئامێرەكە لە جیهاندا و ئاشكرایكرد، “لە هەرێمی كوردستان بریكاری كۆمپانیای ئەپڵ نییە و ئەو ئامێرانەی لە بازاڕەكاندان، سەرجەمیان لە دوبەیەوە هاوردە دەكرێن، بۆیە تێچووی گەیشتنی ئامێرەكە زۆرە”.

ئایفۆن 14ی پڕۆماكس لە لق و فرۆشگەكانی كۆمپانیای ئەپڵ لە ئەمریكا بە 1200 دۆلارە، بەڵام لە یەكەم ڕۆژی گەیشتنی بە كوردستان نرخەكەی 2100 دۆلاربوو، دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر ئەمڕۆ یەكشەممە بەپێی شوێن نرخەكەی لە نێوان 200 بۆ 400 دۆلار دابەزی.

هۆكاری جیاوازییە زۆرەكەی نرخی ئایفۆن 14 لە هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ئەمریكا، بەپێی وتەی شارەزاكەی بواری ئایتی ئەوەیە كە لە دوبەی بەهۆی زۆریی خواست و كەمیی خستنەڕووەوە نرخی ئایفۆن 14 گرانە، سەرباری ئەو باجەی حكومەتی ئیمارات دەیخاتەسەر مامەڵەی فرۆشتن و كڕینی ئامێرەكە، كە لەگەڵ كرێی گواستنەوە و ئەو باجەی لێرە دەدرێت، پێكەوە دەبنە هۆكارگەلی گرانیی نرخی ئامێری مۆبایلی ئایفۆن لە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە پشدەر كەوتەوە خوارەوە

بابەتی دواتر

پێدەچێت شاكیرا 8 ساڵ بخرێتە زیندان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ پەسەندکرد

حکومەتی ئوسترالیا پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە یەکەمین قەدەغەکردنی یاساییە لە جیهاندا بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی…
Total
0
Share