توێژینەوەیەك نهێنیی دروستبوونی هەسارەكان ئاشكرادەكات

زانایان لەڕێی تەلسكۆبی (جەیمس وێب)ی ئاسمانییەوە، تێبینیی بەڵگەیەكی گرنگیان كرد كە پاڵپشتیی گریمانەیەكی درێژمەودا دەكات دەربارەی دروستبوونی هەسارەكان، ئەمەش واتا زانایانی گەردوونناس دڵنیان لەوەی بەشێكی پەیوەست بە دروستبوونی گەردوونیان بەشێوەی دروست بەدەستهێناوە.

زانیارییەكانی تەلسكۆبی (جەیمس وێب)ی ئاسمانی كە لەلایەن تیمێكی نێودەوڵەتی لە توێژەران تاوتوێیدەكەن، پاڵپشتیی بیردۆزی “وەرچەرخانی سەهۆڵبەندان” دەكات، كە باوەڕوایە هۆكاری كۆبوونەوەی تۆز و بەردە و لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی دروستبوونی هەسارەی هاوشێوەی هەسارەكەمان.

وەرچەرخانی سەهۆڵ بەمشێوەیە کاردەکات: کاتێک پارچە بچووکەکانی مادەی داپۆشراوەكان بە سەهۆڵ بەر لێوارەکانی دەرەوەی دیسکێکی سەرەتایی هەسارەیی دەكەون، زەبرییەكەیان لەدەستدەدەن، ئەمەش وایانلێدەكات بەرەو ئەستێرەكە بكەون لە ناوچەیەکی گەرمتردا بەهۆیەوە بەرگە هەوا بەستووەكەیان بەرزدەبێتەوە.

لەم ئەڵقەیەی پاشماوەی ورد و هەڵمی ئاوەوە هەسارەی بەردین دروست دەبن، کە بە شێوەیەکی کاریگەر وەک خزمەتگوزارییەکی راستەوخۆی گەیاندنی کەرەستەی بونیادنان لە سەرانسەری کۆمەڵەی خۆری تازەلەدایکبوودا کاردەکەن.

لێکۆڵینەوەکان لەسەر تیشکی ئەستێرە دوورەكان ئاماژەیان بەوە کردووە کە شوێنەکانی هەڵمی ئاو تا ئێستا ئەوەندە تەمومژاوی بوون کە ناتوانرێت بە یەکلاکەرەوە بڵێین ئایا ئەم وەرچەرخانەی سەهۆڵین لە راستیدا روویداوە یان نا.

ئەوەی توێژینەوە نوێیەکە دەریدەخات ئەوەیە کە ماددە سەهۆڵییەكان بەڕاستی دەتوانن بەسەر دیسکە سەرەتاییەكانی هەسارەكاندا بجوڵێن، هەرچەندە ئەمە بە ئاسانی لەسەر دیسکە فشارلێكراوەكان روودەدات.

بابەتی پێشتر

لە کەلار ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

کەسێک بە تۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share